بادینان؛ دەبێتە دۆزەخی سوپاكەی ئەردۆغان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە باكوور و باشووری كوردستان 18 سەربازی دیكەی سوپاكەی ئەردۆغان كوژران  سێ سەنگەریشیان بە تەواویی خاپووركران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە) ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێكدا ئاماری چالاكیەكانی گەریلای لەو هەرێمانە بڵاوكردەوە كە شەڕیان تیادا ڕوودەدات و ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە" هێزەكانمان لە تونێلەكانی شەڕ خۆڕاگری دەكەن و تیمە گەڕۆكەكانمان بە شێوەیەكی هەماهەنگ بە چەكی قورس، نیشانشكێن و چوونەسەر چالاكی ئەنجام دەدەن".

دەقی راگەیەندراوی هەپەگە:
 لەو چالاكیانەدا كە بە شارەزایی گەورە ئەنجامدران و زیانی گیانیمان نەبوو، ١٨ داگیركەر سزادران، ٢ سیستمی رادار و ٣ سەنگەر بە تەواوەتی رووخێنران.
 لە گۆڕەپانەكانی بەرخودانیش لەلایەن سوپای توركی داگیركەرەوە ١٥ جار بە هەلیكۆپتەر، ٢٤ جار بە فڕۆكەی شەڕ و ٣ جاریش بە تەقەمەنی تونێلەكانی شەڕی بۆردومان كردان.
لە هەرێمی جودیی بۆتان، سوپای توركی داگیركەر لە ٢٧ی ئایار بە فڕۆكەی شەڕ ١١ جار هەرێمی جودیی  – بۆتانی بۆردومان كرد. دوای ئەو بۆردومانە داگیركەران دەستیان بە هێرشێك كرد و بە بێ ئەنجام كشانەوە.
راگەیاندنی شەڕی تایبەتی تورك رایگەیاند، كە لەو هێرشەدا ٣ هاوڕێمان شەهیدبوون. بەڵام ئەو زانیاریانەی راست نین، لە چوارچێوەی ئەو هێرشەدا زیانی گیانیمان بەرنەكەوتووە.
ئەنجامی چەند چالایەكی لە هەرێمی مەتیناش خستووەتە ڕوو كە لە ڕۆژی ١٣ی مانگدا لەلایەن گەریلاوە ئەنجام دراوە.
 لەبارەی هەرێمی زاپ لە دوو چالایدا ٣ داگیركەر لەو ناوچەیە سزادراون،  لە هەرێمی خواكورك لە دوو چالاكیدا ٤ داگیركەر سزادراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار