گەریلا؛ تۆڵەی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی لە سوپاكەی ئەردۆغان دەكاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
"تیمە نیمچە گەڕۆكەكانمان داگیركەرانیان خستە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان و بە تاكتیكی چوونە سەر دووژمن و دەستبەسەردا گرتن و گورزی كەمەرشكێنیان لێدراو 18 سەربازی تورك كوژران".

میدیای رۆژنیوز نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان ڤیدیۆی گەریلاكان لە زاپ بڵاودەكاتەوە كە چۆن دەدەن بەسەر سوپاكەی ئەردۆغاندا كە پێشتر ئەو سەربازانە چەكی كیمیاویان بەكارهێناوە دژی  بەرخودانی گەریلاكان.

دەقی راگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە:
داگیركەران بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەكانی شاخی جەهەنەم-یان لە گۆڕەپانی بەرگریی و بەرخودانی چیاڕەشی زاپ  بۆردومان كرد، بەڵام هێزەكانمان ئەو داگیركەرانەیان خستە ژێر چاودێریی و كۆنترۆڵی خۆیان. ئەو داگیركەرانە، كە چەكی كیمیاییان لە دژی گەریلاكانی ئازادیی كوردستان بەكاردەهێنا، لە ٢٤ی ئایاردا بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕانەی هێزەكانمان سزادران”.

تیمە نیمچە گەڕۆكەكانمان داگیركەرانیان خستە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان و لە كاتژمێر ٠٥:٠٠ دا بە تاكتیكی چوونە سەر دووژمن و دەستبەسەردا گرتن و بە چالاكیی گەریلایی هەماهەنگ لە دووژمنیان دا”.
لە قۆڵی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكەدا سێ چادری سەربازیی و دوو سەنگەریان كردە ئامانج، نارنجۆكی دەستییان هەڵدایە ئەو شوێنانە و بە  چەكی تاكەكەسی لێیاندان. دواتر هێزەكانیان چوونە سەر داگیركەران، كە دوو فەرماندەی گەورەی داگیركەریان تێدابوو و بە خێرایی سەنگەرەكان و چادرەكانیان تێكشكاند، لەوێدا دوو فەرماندە باڵاكە و بەگشتیی حەوت داگیركەر سزادران.

هێزەكانمان ناوچەكەیان خستە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان و چوونە سەر داگیركەران. دەستیان گرت بەسەر چەكێكی ئێم-١٦ی كورت دا، دەمانچەیەك، مۆبایلێك، ئەنگوستیلەیەكی پەیمانگەی سەربازیی و هێلەكێكی هێرش دا گرت، كە هی فەرماندەیەكی باڵای داگیركەر بوو، هاوكات هێزەكانمان چوونەتە سەر تەرمی داگیركەران و دەستیان بەسەر چەكێكی ئێم-١٦ و چەكێكی بۆمبهاوێژ و و سەرچاوەیەكی دروستكردنی وزەدا گرت.

لە قۆڵی دووەمی ئۆپەراسیۆنەكەوە بە چەكی تاكەكەسی و نارنجۆكی دەستی لە دوو سەنگەر و چادرێكی سەربازیی درا. تیمە نیمچە گەڕۆكەكانی گەریلا چوونە سەر سەنگەرەكان و لە ١٠ مەترییەوە لە داگیركەرانیان دا، هێزەكانیان لەماوەیەكی كەمدا دەستیان بەسەر ئەو ناوچەیەدا گرت و چوونە سەر تەرمی پێنج داگیركەر و دەستیان بەسەر چەكێكی ئێم پی تی، چەكێكی بۆمبهاوێژ، هێلەكێكی پۆڵاین دا گرت.

ئەو داگیركەرانەی لە هەرێمەكەدا بوون دەیانویست دەستوەردان لە ناوچەی چالاكییەكە بكەن، بەڵام لەلایەن هێزەكانمانەوە كرانە ئامانج. لەوێ بەلانیكەمەوە ٦ داگیركەر سزادراون.

ئەو ئۆپەراسیۆنە تۆڵەسێنە شۆڕشگێڕییە لە ماوەی ١٢ خولەكدا و وەك هەورە بروسكە ئەنجامدرا، لەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا كەمەوە دوو فەرماندەی پلەبەرز و بە گشتی ١٨ داگیركەر سزادران.

وەك بەڵگەی كوژراو و بریندارەكانی سوپای تورك، كە هەموو جارێك دەیانشارێتەوە، هێزەكانمان چوونە سەر تەرمی ١٢ داگیركەر و دەستیان بەسەر ئەنگوستیلەیەكی پەیمانگەیی سەربازییی داگیركەران،  چەكێكی بی كەی سی، ١٥٠ فیشەكی بی كەی سی، سێ چەكی  ئێم – ١٦ / M-16ی كورت، ١٨٠ فیشەكی ئەوچەكانەدا، دوو چەكی بۆمبهاوێژكراو، چەكێكی ئێم پی تی  MPT، دەمانچەیەك، دوربینێكی لەیزەری و شەوبین، موبایل، هێلەكێكی هێرش، هێلەكێكی پۆڵا، قەمەیەكی سەربازی و سەرچاوەیەكی دروستكردنی وزەدا گرت. هەروەها ٤ چادری سەربازی و ٤ سەنگەری داگیركەرانیش بە تەواوی تێكشكێنران


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار