كچێكی دیكەی ئێزیدی رزگار كرا
2 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز.دهۆك
كچێكی دیكەی ئێزیدی لەرێگەی ئاسایشی رۆژئاڤا لە كەمپی هۆڵ ئازاد كراو لەرێگای دەروازەی رەبیعە بە كەسوكاری شادبوویەوە.
روسیتا حەجی باجۆ لەدایكبووی 2007 و تەمەن 15 ساڵ كە خەڵكی كۆمەڵگای تەل قەسەبە سەر بە قەزای شەنگالە ئەمڕۆ بە كەسوكاری شادبوویەوە.
رۆژی هەینی رابوردوو 17ی حوزەیران ماڵی ئێزدییان لە هەرێمی جەزیرە لە رۆژئاوای كوردستان،رزگاركردنی كچێكی دیكەی ئێزیدی ڕاگەیاند و ئەمڕۆ20ی حوزەیرانی 2022، كچەكە لەرێگای دەروازی نیودەوڵەتی رەبیعە گەیشتەوە لای كەسوكارەكەی.
فاروق توزۆ، ئەندامی ماڵی ئێزدییان لە هەرێمی جەزیرەی رۆژئاوای كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:"لە رێگای ئاسایشی رۆژئاوا توانیمان ئەو كچەیە لە كەمپی هۆڵی رۆژئاوا رزگاربكەین".
ناوبراو وتیشی:" ئەمە دووەمین كچە كە لەمساڵدا رزگار بووە".
هاوكات، ئەوەشی روونكردەوە كە تا ئێستا توانیوویانە 412كەس رزگاربكەن كە لەو ژمارەیە 250 منداڵی كچ و كور لەگەڵ 161 ژنی ئێزیدیدا.
روسیتا حەجی باجۆ