لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تائێستا هەزارو 203 سەربازی تورك كوژراون

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) بۆ هاوڵاتی:

2 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم
وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) زانیاری زۆر وردو نەبیستراو دەربارەی ورەی رووخاوی سوپاكەی ئەردۆغان ئاشكرا دەكات و دەڵێت:" ئەو سەربازانەی چالاكی گەریلا بەرانبەریان دەكرێت و لێیان دەكوژرێت، دواتر ئەوانەی ماونەتەوە بەپەلە دەیانگۆڕن بۆ ئەوەی ئەو ترس و دڵەڕاوكێیە نەگات بەسەربازانی دیكەیان".

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە)، بەهاوڵاتی وت:"  لەناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە كە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورك دەستی پێكردووە تائێستا هەزارو 203 سەربازی تورك كوژراون".

هەروەها وتیشی:" ئەو هەژمارەیە هەڤاڵان چوونەتە سەر جەنازەكەیان و بەچاوی خۆیان بینیویانن، رەنگە زۆرتریش بن، تا جەنازە نەبینن ناڵێن ئەوەندە كوژراو هەیە، ئەوانەشی كە رەنگە كوژرابێت و ژمارەكە نادەن بەئێمە ، ئەو ئامارانە ئەوانەیە كە گەریلا بینیویەتی كوژراوەو چووەتە سەر جەنازەكەیان".

هەروەها لەبارەی شەرو پێكدادانەكانی سوپای تورك و گەریلا لەباكوری كوردستان، وتەبێژی كۆماجڤاكێن كورستان ئەوەشی ئاشكرا كرد كە" بەدیاریكراوی بیست سەربازی تورك لەشوێنی جیاجیا لەئامەدەوە تا وان كوژراون لەماوەی دوو مانگی رابردوودا".

هاوكات ئەوەشی روونكردەوە كە چالاكی ناوشارەكان لەڕێگەی تیمەكانی تۆڵەسەندنەوەی (هەپەدەهە) ئەنجام دەدرێت، وتیشی:"(هەپەدەهە) بزوتنەوەیەكی شۆڕشگێڕییە بۆ هەموو توركیایە نەك تەنها بۆ باكوری كوردستان، لە ئەستەنبوڵەوە بیگرە تا دیاربەكرو ئامەد  هەم (یەپەسە) یەكینەكانی پاراستنی سڤیل، ئەو چالاكیانە ئەنجام دەدەن، شوێنی ئیكۆنۆمی فاشیستەكان و ئەو شوێنانەی كەوەكو سەرچاوەی داهاتی ئەكەپەو مەهەپەن كە هی جەماعەتی ئەردۆغان و باغچەلین ئەوانە دەكەنە ئامانج".

زاهرۆس هیوا ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەو لەشكرانەی بەو شێوەیە دادەبەزێنرێن لە هەرێمەكانی زاپ و ئاڤاشین و كوڕەژارۆو هەموو هەرێمەكانی دیكە"گورزی گەریلایان بەردەكەوێت هەموو دەروونیان تێكدەچێت، ئەو شتەی كە پێیان دەوترێت و ئەو واقعەی لەسەر ئەرزی واقع دەیبینن یەكناگرێتەوە، لەبەرئەوە زۆر دەترسن تووشی ترس و تۆقین و دڵەراوكێ دەبنەوە، ئەگەر سەیری ڤیدیۆی چالاكییەكانی گەریلا بكەیت تەنانەت سەربازەكان دەست و لاقیان ناكرێتەوە كەوەڵامیش بدەنەوەو چۆكیان دەشكێت".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار