چەقبەستویی سیاسی عێراق كۆتایی هات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەبەشداری 201 پەرلەمانتار كۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد، لەكۆبونەوەكەدا پەرلەمانتارانی نوێ لەجێگەی پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی فراكسیۆنی سەدر سوێندی یاسایی دەخۆن و فراكسیۆنی پارتی و سونەكان تێیدا بەشدارن.
دوای ئەوەی زەنگی چونەژورەوەی پەرلەمان لێدرا و كۆبونەوەی پەرلەمان دەستیپێكرد، لەكۆبونەوەكەشدا پەرلەمانتارانی جێگرەوەی فراكسیۆنی سەدر سوێندی یاسایی دەخۆن.
بەرنامەی كاری كۆبونەوەكە بریتین لە دەنگدان لەسەر هەمواری ژمارەیەك برگەی پەیڕەوی ناوخۆ و سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی جێگرەوەی فراكسیۆنی سەدر.
چەقبەستوویی سیاسی كۆتایی هات پاش دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی سەدر كە 73 ئەندامی پەرلەمانی هەبووە، ئەندامە نوێیەكان كە سوێندی یاسایی دەخۆن گۆرانكاری بەسەر كوردسییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان دێت كە لە شەش پارتی سیاسی پێكهاتوون.