دانا غاز لەسەر هێرشە موشەكییەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
دانا غاز سەبارەت بەو هێرشە موشەكیەی دوێنێ كرایە سەر كێڵگەی كۆرمۆر ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو جەختدەكاتەوە لەسەرئەوەی دوو كارمەندیان برینداربوون.

كۆمپانیای دانەغاز لەڕاگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە كە پرۆسەی بەرھەمھێنانیش بەشێوەیەكی ئاسایی بەردەوامە"لەھێرشە مووشەكەكییەكەی دوێنێ بۆسەر كێڵگەی كۆرمۆر ئەگەرچی هیچ پرۆسەیەكی پەكنەخستووە، بەڵام دوو كارمەندمان بەسووكی برینداربوون‌و چارەسەریان بۆكراوەو گەڕاونەتەوەسەر كار".

هەروەها ئەوەش ئاشكراكراوە كە سەرباری ئەوەی ھێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیەكی چڕیان لەبارەی ھێرشەكەوە دەستپێكردووە، هاوكات ڕێوشێنی ئەمنی زیاترو توندتریش گیراوەتەبەر.

دوێنێ دوای هێرشە موشەكیەكە، بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای دژەتیرۆر لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، "كاتژمێر 4:45خولەكی پاشنیوەڕۆ كاتیۆشایەك لەشوێنێكی نادیارەوە ئاراستەی كێڵگەی كۆرمۆر كراوە، هێرشەكە ھیچ زیانێكی گیانی نەبووەو ھێزەكانمان سەرقاڵی بەدواداچوون‌و لێكۆڵینەوەن لەو ڕووداوەو لەداھاتوودا وردەكاریی زیاتر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بڵاودەكەینەوە".

دانەغاز گەورەترین لە ساڵی 2005 لەسەر دەستی 300 كەسایەتی‌و  سەرمایەداری دیاری ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دامەزراوە، لەئێستادا لەهەرێمی كوردستان لەبواری گازی سروشتی كاردەكات
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار