پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار بە هاوسەرۆكی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە پێنجەمین كۆنگرەی ئاسایی هەدەپەدا هەریەك لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار بە هاوسەرۆكی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە و 43 كەسیش وەك راوێژكاری ئەو پارتە هەڵبژێردران.

 ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی تەموزی 2022، پێنجەمین كۆنگرەی ئاسایی هەدەپە بە دروشمی "ئێمە چارەسەرین" بە بەشداریی هەزاران ئەندام و لایەنگری پارتەكە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە كۆنگرەكەدا هەریەك لە پەروین بوڵدان و میتحەت سانجار بە هاوسەرۆكی هەدەپە هەڵبژێردرانەوە. 

 هەروەها 43 ئەندام لە توێژە جیاوازەكان وەك ئەندامی راوێژكاری هەدەپە هەڵبژێردران كە ئەمە یەكەمین هەنگاوی ئەو حزبەیە بۆ گۆرینی هەیكەلی كاری حزبایەتی كە دەستەیەكی راوێژكاری دابەمزرێنن و لەرێی كۆنگرەوە دەنگیان پێبدرێت.

مەحفوز گولەریوز، هاوسەرۆكی كاروباری ڕێكخستنی هەدەپە لە وتەیەكدا لەبەردەم ئامادەبووانی كۆنگرەكەدا وتی:" بەڵێن دەدەین ناوەندی فاشیزمی ئەنقەرە بگۆڕین بۆ ناوەندێكی دیموكراسی".

پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) لە ساڵی 2012ـدا دامەزراوە، سێیەم گەورەترین فراكسیۆنە لە پەرلەمانی توركیا و زۆرترین دەنگدەری هەدەپە كوردن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار