ئاسۆ فەرەیدون: چاوەروانی سوپڕایزبن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئاسۆ فەرەیدون پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێكدا دەڵێ:"تەوێڵە ناوەندی بڕیاری سیاسییە، چاوەڕێی سوپرایز بن".

ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی تەموزی 2022، ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێكدا نوسیویەتی:"تەوێڵە ناوەندی بڕیاری سیاسییە كە گوندێكی نایابە لە جوانیدا لە باكوری خۆرهەڵاتی هەڵەبجە".

ئەوەش بەبیردەهێنێتەوە كە پۆڵ بریمەر حاكمی مەدەنی عێراق لە سەردەمی ئەنجومەنی حوكمدا لە كتێبەكەیدا باسی كردووە، كە تەوێڵە شاهیدی چەندین دیداری نێوان جەلال تاڵەبانی‌ و قاسم سولەیمانی بووە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەشڵێت:" ئێستا دەیان ساڵ تێپەڕبووە بۆ ئەوەی لە هەمان شوێندا جێنشینەكانیان كۆببنەوە‌ و بڕیاری گرنگ بدرێت و سوپرایزەكە دوای جەژنە."

هەفتەی رابردوو جەمیل هەورامی بەرپرسی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان چەند وێنەیەكی خۆی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوكردەوە و لە میدیاكانیشدا وا باس كرا كە بافڵ تاڵەبانی لە باخەكەی جەمیل هەورامی لە تەوێڵە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیدا كۆبووەتەوە كە جێگری ئیسماعیل قائانییەو بە ئەسڵ كوردەو خەڵكی كرماشانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار