نوری مالكی پەیامێك دەداتە سەدر

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی دەوڵەتی یاسا پەیامێك بۆ موقتەدا سەدر دەنێرێت كە حكومەتی داهاتوو خزمەتگوزار دەبێت و هیچ لایەنێك پەراوێزناخرێت.

نوری مالكی كە خاوەنی 39 كورسی پەرلەمانە ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تەموزی 2022، لەتویتێكدا ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە هیچ لایەنێك پەراوێز ناخرێت و حكومەتی داهاتوو حكومەتێكی خزمەتگوزار دەبێت.

پەیامەكەی مالكی لەم كاتەدا كە دانوساندن بۆ پێكهێنانی حكومەت لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان چڕ بووتەوەو باس لەسێ كاندید دەكرێت بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كە پێكهاتوون لە(محەمەد شیاع سودانی، نوری مالكی، حەیدەر عەبادی)

دوای كشانەوەی 73 پەرلەمانتارەكەی موقتەدا سەدر و شوێنگرتنەوەی 64 ئەندامی نوێی پەرلەمان، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان ترسیان لە موقتەدا سەدر هەیە كە پێشتر رایگەیاندبوو لە نوێژی هەینی دوای جەژن، نوێژی یەكریزی كۆمەڵ ئەنجام بدەن، ئەوەش لای چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بە "تەقینەوەی جەماوەر" وەسف دەكرێت كە جارێكی دیكە سەدر لەرێگەی خۆپیشاندانی ملیۆنییەوە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو پەك بخات. 


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار