راگەیەندراوی كۆبونەوەی لوتكەی بەرپرسانی عێراق ئاشكرا دەكرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆبونەوەكەی بەغدا بە بەشداری سەركردە سیاسیەكان و سەرۆكایەتیەكانی عیراق كۆتایی هات و تەئكید لە گرتنەبەری ڕێككارە پێویستەكان دژی بۆرودمانەكەی دەوڵەتی توركیا كرایەوە.
هەرچوار سەرۆكایەتیەكەی عێراق و نوێنەری لایەنە سیاسیەكان و مالیكی و هادی عامری و سەركردە سیاسیەكانی دیكە و نوینەری موقتەدا سەدر بەشداری كۆبونەوەیەكی سیایسیان لە ابرەی وەڵامدانەوەی دەوڵەتی تورك كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا كازمی ڕایگەیاند:" پێداچوونەوەیان بە وردەكاریی دۆخی سیاسی و مەیدانی و پێشهاتەكان و وردەكارییەكانی هێرشەكەی ئەم دواییەی توركیا و بەدواداچوونی حكومەت بۆ كەسوكاری شەهیدان و بریندارەكان كردووە.
هەروەها نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبونەوەكەی ئەمشەودا تەئكیدیان كردەوە لەو: ڕێوشوێنانەی لە ئاستە جیاوازەكاندا گیراونەتەبەر بۆ بەرگریكردن لە سەروەری عێراق و ئەو هەنگاوە ئەمنی و سیاسی و دیپلۆماسییانەی حكومەت گرتوویانەتەبەر، ئەو سكاڵایەی عێراق دەیخاتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان.
هاوكات، بەپێی بەیاننامەكە، ئامادەبووان یەكڕیزی نیشتمانی عێراقیان دووپاتكردەوە لە پاراستنی سەروەری عێراق و گیانی عێراقییەكان، دەستدرێژییەكانی توركییان ئیدانە كرد و پاڵپشتیكردنی خۆیان بۆ رێكارەكانی سكاڵا نێودەوڵەتییەكان راگەیاند.
بەشداربوانی كۆبونەوەكە دووپاتیان كردەوە عێراق رێز لە بنەماكانی دراوسێیەتی باش بگیرێت، رێگری بكات لە دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ لە خاكەكەیەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر یەكدەنگی هەڵوێستی سیاسی و جەماوەری بەرامبەر بەو دۆخەكرایەوە، داواش لە حكومەت كرا هەموو رێكار و هەنگاوێكی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەری عێراق ورێگری لە دووبارەبوونەوەی هێرشەكان بكات.