فوئاد حوسێن جارێكی دیكە توركیا بەدرۆ دەخاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ هاوتا ئێرانییەكەی دووپاتكردەوە كە "توركیا بۆردومانەكەی زاخۆی ئەنجامدراوەو لێكۆڵینەوەی وردیان كردووەو خۆم لەوێ ئامادەبووم، تۆمەتباركردنی "پە.كە.كە" ئەسڵی نییەو دوورە لە راستییەوە".
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كە لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، ئەمڕۆ هەینی جارێكی دیكە توركیای بەدرۆ دەخاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، ئەمیر حسێن عبداللهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامداوە و تۆپبارانكردنی شاری زاخۆ لە دهۆكی هەرێمی كوردستانی عێراقـ كە لەلایەن توركیاوە ئەنجامدرا و كۆمەڵێك خەڵكی بێتاوان لە نێویاندا ژنان و منداڵان و چەند خێزانێك كە بە مەبەستی گەشتیاری و چێژ وەرگرتن لە سروشتی ئەو ناوچەیە لەوێدا بون، بونە قوربانی سەركۆنە كرد. 
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ خێزانی قوربانییەكان، حكومەت و گەلی عێراق، جەختی لەسەر پاڵپشتی تەواوی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق كردەوە" وەزیری دەرەوەی ئێران، فوئاد حسێنی لە بڕیار و دیدگای سەرانی سێ وڵاتی بەشدار لە كۆبونەوەی ئاستانەی تاران، بە تایبەت دەربارەی جەختكردنەوە لەسەر بەكارهێنانی رێگا ئاشتیخوازەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە سنورەكاندا، ئاگاداركردەوە."

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق وێڕای سوپاسی هاوخەمی و پرسەی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند كە"لە شوێنی تۆپبارانەكە ئامادەبووم و لە نزیكەوە بەدواداچوونم بۆ دوا گۆڕانكاریەكان كردووە و تۆپبارانكردنی ئەو ناوچەیەم بە توندی ئیدانە كردووە و ئەو كردەوەیە بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق بووە".
هەروەها فوئاد حسێن ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە "بانگەشەی بونی گروپی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) لەو ناوچەیەدا دورە لە راستییەوە".
پاشنیوەڕۆ رۆژی چوارشەممە 20ی تەموزی 2022، ناوچە گەشتیارییەكەی زاخۆ بە چوار تۆپ لەلایەن توركیاوە تۆپباران كراو بووە هۆی كوژرانی 9 گەشتیاری عەرەب و برینداربونی 23 گەشتیاری دیكە، ڕوداوەكەش كاردانەوەی لێكەوتەوەو لایەنە سیاسییەكان بە توندی دژی هێرشەكە وەستانەوە.
 ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش ژمارەیەك بڕیاری لەبارەی بۆردومانەكەوە دەركرد و بڕیاریدا، باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە بكشێنێتەوە و بەفەرمیش لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكان سكاڵا لەسەر توركیا تۆماربكات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار