وەزیرەكەی سەدر وەڵامێكی توندی مالكی دەداتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چەند كەسایەتییەكی شیعی لەهەوڵدابوون بۆ ئەوەی ئاشتەوایی لەنێوان مالكی و موقتەدا دروست ببێت، بەڵام وەزیرەكەی سەدر هەموو گفتوگۆیەكی لەوبارەیەوە هەڵوەشاندەوە.
ساڵح محەمەد عێراقیی ناسراو بەوەزیری سەدر لەتویتێكدا رایگەیاند:"ئەوانەی دەیانەوێت ئاشتەوایی لەگەڵ خاوەنی تۆمارە دەنگییە دزەپێكراوەكەدا بكرێت، ئایا دەتانەوێت لەگەڵ بەكرێگیراوو بكوژی میللەتدا ئاشت ببینەوە؟، یان دەتانەوێت ڕێبەرەكەمان لەگەڵ ئەوكەسەدا ئاشت ببێتەوە كە جنێو بەگەل دەداتو پەلاماری هێزە ئەمنییەكانو حەشدی شەعبی دەدات؟".
پەیامەكەی وەزیرەكەی سەدر وەك ئاماژەیەكە بەوەی، موقتەدا سەدر ئامادەنییە پێشوازیی لەو دەستپێشخەرییە بكاتو بەنوری مالیكی ببینێت.
بابهتی پهیوهندیدار