كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بۆردومانەكەی سوپاكەی ئەردۆغان لە زاخۆ دەستیپێكرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
كەمێك بەرلەئێستا پەرلەمانی عێراق كۆبونەوەی نائاسایی خۆی تایبەت بە تاوتوێكردنی بۆردومانەكەی دوو ڕۆژی ڕابردووی سوپاكەی ئەردۆغان لە زاخۆ بە بەشداری وەزیری دەرەوە و بەرگری و سوپاسالاری عێراق دەستپێكرد.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، لە كۆبونەوەكەدا پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگریی و دەرەوە و سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق بەشدارن.

میدیا عێراقیەكان بڵاویانكردەوە كە هەڵوێستی پەرلەمانتاران توندەو چاوەروان دەكرێت پەرلەمان هەڵوێستێكی زۆر "توند" ئاراستەی توركیا بكات و چەندین بڕیار دەربكات لەنێویاندا دەرچوونی هێزەكانی سوپاكەی ئەردۆغان لەسەر خاكی عێراق.

ڕۆژی چوارشەممە 20ی تەموز سوپای توركیا تۆپبارانی گوندی پەرەخی لە سنووری زاخۆ كرد و بەهۆیەوە نۆ گەشتیار گیانیان لەدەستدا و 31ی دیكەش بریندار بوون، كە سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەب بوون و خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار