مەزڵوم عەبدی شەهیدكردنی جێگرەكەی لەلایەن توركیاوە راگەیاند
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەلوە یوسف، جێگری مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریا دیموكرات (هەسەدە) لە هێرشێكی درۆندا لەگەڵ دوو چەكداری پاسەوانیی لە هێزی قامشلۆ لەلایەن توركیاوە شەهیدكران و مەزڵوم عەبدی دەڵێت:" تۆڵەی شەهیدەكانمان دەكەینەوە."
ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی تەموزی 2022، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریا دیموكرات (هەسەدە) لە تویتێدا شەهیدكردنی سەلوەی پشتڕاستكردووەتەوە و رایگەیاند، لەلایەن توركیاوە بە ئامانج گیراوە.
هەروەها فەرماندەی هێزەكانی سووریا دیموكرات (هەسەدە) دەڵێت:" سەلوە ناوی "گیان عەفرین" بووە و سەرۆكی فەرماندەی ئۆپەرسیۆنە هاوبەشەكانی هەسەدە بووە لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی كاری كردووە و دژی داعش جەنگاوە.
مەزڵوم عەبدی داوا لە هاوبەشەكانی دەكات ئەو كارە"دووژمنكارییانەی توركیا" رابگیرێت و دەشڵێت: "تۆڵەی شەهیدەكانمان دەكەینەوە."