میدیاکانی ئێران: سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

میدیاکانی ئێران لەزاری وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانەوە ڕایانگەیاند ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات و لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە مانگی تشرینی یەکەمدا بەشداری دەکات.

عەلی بەهادۆری جەهرۆمی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند: "پلانە سەرەتاییەکان بۆ ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داڕێژراوە".

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ئەمریکا لە تەشرینی یەکەمدا ئەنجام دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار