سەدر: عێڕاق پایتەختی یەكەمی شیعەیە نەك ببێتە پاشكۆی ئەوانی تر

2 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر لە پەیامێكی نوێدا رایگەیاند: "عێڕاق پایتەختی یەكەمی شیعەیە واتە گەڕانەوەی ئەوانی تر بۆ عێڕاق، نەك عێراق ببێتە پاشكۆی ئەوانی تر".

هەروەها پەیامێكی ئاراستەی حەشدی شەعبی كردو وتی: "ئەندامانی حەشدی شەعبی لە بنەماڵەی سەدر نزیكترن."

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "كەسانێك هەن كە لەسەر پرسی یەكڕیزی شیعە زۆر دەڵێن، ئەمەش بێگومان مەسەلەیەكی زۆر گرنگە، بەڵام یەكڕیزی پێویستە بەگوێرەی ڕێسا گشتیەكان بێت بەپێی یاسا ئاسمانی و شەرعی و سیستەمە كۆمەڵایەتیە ناسراوەكانی لای خاوەن بڕیار بێت".

وتیشی: "ئەگەر وانەبێ ئەی شڕۆڤەی جیاوازیەكانی ئیمامە پاكەكان لەگەڵ ئامۆزاكانیان نەوەی عەباس چیە؟ تاكو كار گەیشتە ئەوەی كە ئیمامەكان كوژران بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ".

ئاشكراشیكرد: "بەڵێ یەكڕیزی ئێستا زۆر گرنگە گەر لەسەر خۆشەویستی نیشتیمان و نەهێشتنی پاشكۆیەتی و چاكسازی ڕاستەقینە ونەهێشتنی گەندەڵی و گەندەڵكاران و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بونیاد بنرێت و پشتببەستێت بە خزمەتكردنی هەژاران ونەداران و نەهێشتنی تاكڕەوی و قۆرخكردنی پارە لەلایەن بەرپرسانەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار