سۆمۆ: لەچەند ساڵی داهاتوودا عێراق دەبێتە یەکێک لە باشترین ھەناردەکاری نەوت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکردووە لەچەند ساڵی داھاتودا عێراق بە ھاوکاری کۆمپانیا جیھانیەکان دەبێتە یەکێک لە باشترین وڵاتانی بەرھەمێنەر و ھەناردەکاری نەوت، ئاماژەشی بەوەکردووە توانای بەرھەمێنان و ھەناردەکردنی نەوتیان زۆر لەئێستا زیاترە، بەڵام پابەندی بڕیار و رێکەوتنەکانی ئۆپیکن.

لەوبارەیەوە کۆمپانیای نیشتیمانی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاندووە، وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ لە بواری بەرھەمھێنانی نەوت و ھەناردەکردنیدا توانایان زۆر لەئێستا زیاترە، بەڵام بەھۆی پابەندبون بە رێنمایی و بڕیار و رێکەوتنەکانی ئۆپیک و دابەزینی بەھای نەوت، ھەنگاوی زیاتریان بۆ زیادکردنی ھەناردە و بەرھەمھێنانی نەوت نەناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچەند ساڵی داھاتودا عێراق بە ھاوکاری کۆمپانیا جیھانیەکان دەبێتە یەکێک لە باشترین وڵاتانی بەرھەمێنەر و ھەناردەکاری نەوت لەسەر ئاستی جیھان، جەختیشیکردەوە، قەیرانی ئابوری لە عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەھۆی دابەزینی بەھای نەوت دروستبوو، ھۆکاری سەرەکی بوو بۆ پەکخستنی پلانی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار