هەپەگە: 39 سەربازی توركیامان كوشتووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 
هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە رایگەیاند: 39 سەربازی توركیامان كوشتووەو دەستیشمان بەسەر چەندین كەلوپەلی سەربازیدا گرتووە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هیزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند:“هێزەكانمان گورزی گەورەیان لە سوپای توركیا داوەو 39  سەربازی توركیامان كوشتوەو 5ی تریشیان برینداركردووە 2 سیستمی ڕادار و 2 سەنگەر و 2 سیستمی كامێرای حەراری و تەقەمەنیمان تێكشكاندووە".

رونیشیكردەوە:" گورز لە 1 ئۆتۆمبێلی شۆفڵی دوو سەنگەر وەشێندراوە،  جگە لەوەش هێزەكانمان هەڵیانكوتایە سەر سوپای توركیا و دەستیان بەسەر 20 كیلۆگرام تەقەمەنی و چەندین كەلوپەلی سەربازیدا گرتووە".

هەپەگە ڕاشیگەیاند: "سوپای توركیا 28 جار بە چەكی ئەتۆمی تاكتیكی، چەكی كیمیایی، بۆمبی دوكەڵ و  دەستی هێرشی كردە سەر ناوچەكانمان 9 جار بە فڕۆكەی جەنگی و 18 جار  بە كۆپتەری هێرشبەر و دەیان جار بە تۆپ و هاوەن و تانك و چەكی قورس هێرشیان كردووە".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار