هەدەپە: بەبێ شكاندنی گۆشەگیری ئیمرالی هیچ كێشەیەك چارەسەرنابێت

2 ساڵ لەمەوپێش




هاوڵاتی

هەزاران كەس بە دروشمی “ئێمە چارەسەرین” لە مەیدانی كارتال لە ئەستەنبوڵ بەشداری میتینگی هەدەپەیان كرد و هاوسەرۆكی هەدەپەش ڕایگەیاند:" هیچ كێشەیەك بەبێ شكاندنی گۆشەگیریی لە ئیمرالی چارەسەر نابێت".
پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بە دروشمی “ئێمە چارەسەرین نەك شەڕ و داگیركاری” لە مەیدانی كارتالی لە شاری ئیستەنبول میتینگێكی جەماوەری ئەنجامدا و بە هەزاران كەس بەشداریان تیادا كرد.
سەدان ژنی ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئازاد (TJA) بە پۆستەری گەورەی سیاسەتمەداری بەندكراوی كورد ئایسەل توغلوك بەشداریان لە میتینگەكە كرد و داوای ئازادكردنی زیندانییە نەخۆشەكانیان كرد.
پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكی هەدەپە و ژمارەیەك لە سەركردەی پارتە هاوپەیمانەكان و نوێنەری چەندین ڕێكخراوی ژنان و كۆمەڵگەی مەدەنی ئامادەی گردبونەوەكە بوون.
هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە رایگەیاند: "ئەوانەی كە “دەڵێن من دەسەڵاتم” بە باشی سەیری ئەم وێنەیە بكەن و ئەو كەسانە ببینن كە دەڵێن “ئێمە چارەسەرین”.
بوڵدان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" دوای گردبونەوە مەزنەكەی ئامەد، ئەمڕۆ جارێكی تر لەگەڵ گەلی توركیا و گەلی كورد كۆبووینەوە و جارێكی تر دەڵێین ئێمە چارەسەرین و نەخێر بۆ شەڕ".
هاوسەرۆكی هەدەپە باسی لەوەشكرد:" هیچ كێشەیەك بەبێ شكاندنی گۆشەگیریی لە ئیمرالی چارەسەر نابێت و  هەدەپە كە دەنگ و توانای بەهێزی هەیە بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەیەك لە توركیا، پارتێكە لەم وڵاتەدا تێدەكۆشێت ئێمە پێمان وایە تاكە چارەسەر بۆ هەموو كێشەكان و هەموو قەیرانەكانی ئەم وڵاتە جێبەجێكردنی بیرۆكەی هەدەپەیە چونكە ئێمە بەرخۆدانمان هەیە".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار