فڕۆکەخانەی موسڵ نۆژەن دەکرێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای پێنج ساڵ لە ئازادکردنی موسڵ ، پارێزگاری نەینەوا واژۆی لەسەر گرێبەستی نوژەنکردنەوەی فڕۆکخانەی مۆسڵی نێودەولەتی دەکات.
رەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆکاروباری کارگێری بە هاوڵاتی وت"ئەمڕۆ لەمەراسیمێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا هەروەها بەرپرسانی ئیداری پارێزگایەکە ، واژۆ لەسەر پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی فڕۆکخانەی نێودەوڵەتی مۆسڵ کرا"
"فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی موسڵ لەلایەن کۆمپانیاییەکی تورکییەوە جێبەجێ دەکرێت، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق بەردی بناغە بۆ نوژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەکە دانرا، بێگومان ئەمە دەبێتە هەنگاوێکی زۆر باش لەبواری ئاوەدانکردنەوەی شارەکە هەروەها بەتەواوبونی پرۆژەکە تەواوی خەڵکی مۆسڵ و عیراق سوود لێی وەردەگرن"
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ لە1920بنیاتنراوە، ئەوکاتەی بەریتانیا حوکمی عیراقی دەکرد، لەساڵی1922لە فڕۆکەخانەی سەربازییەوە بۆ مەدەنی گۆڕا، ئەمە دووەمجارە ئیمزا لەسەر پڕۆژەی نوژەنکردنەی فڕۆکەخانەکە دەکرێت، پارساڵ لەکانونی دووەمی2021 کۆنوسێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عیراق و کۆمپانیای فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی پاریس واژۆکرا.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ حەوت ساڵە دەرگاکانی داخراون، لەناوەراستی 2014داعش دەستیگرت بەسەر فڕۆکەخانەدا وکردی بە بنکەیەکی سەربازی،جگە لە روخاندنی و وێرانکرنی، دەیان بۆمبی مەترسیداریشی دوای خۆی بەجێهێشت، بۆمبە چێنراوەکان بەهاوکاری دارایی ئەمریکا و لەرێی دوو کۆمپانیای تایبەتمەندەوە بە 18مانگ هەڵگیرانەوە، لەتشرینی دووەمی2019یشدا رادەستی حکومەتی خۆجێیی نەینەوا کرایەوە تا نۆژەنی بکاتەوە.