دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی: زیاتر لە ١٧ هەزار هاوڵاتی بەبۆنەی عاشوراوە سه‌ردانی عێراقییان کردووه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بۆ ئەنجامدانی مه‌راسیمی عاشورا و سه‌ردانیکردنی مه‌زاره پیرۆزه‌کانی شیعه له‌نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا زیاتر لە ١٧ هەزار كەس سەردانی عێراقیان كردووە.
له‌وباره‌یه‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئاشکرای کردووه "فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف 12 هەزار و 150 سەردانكەری پێشوازیلێكراوە، هاوكات فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداش لەم رۆژانەدا 5 هەزار و 500 سەردانكەری پێشوازی لێكراوە لە نەتەوە جیاوازەكان، بە مەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمی سەردانكردنی ئیمام حوسێن درودی خوای لەسەر بێت، بەبۆنەی یادی عاشوراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵی خزمەتگوزاریی گەورە لەلایەن ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و نەجەفەوە دەکرێت لەڕێگەی هەماهەنگییەکی گەورە لەنێوان لایەنە پاڵپشتەکان و دەسەڵاتی گەشتوگوزار بەمەبەستی دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ سەردانکەران".
مه‌راسیمی عاشورا ساڵانه له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وانی مه‌زهه‌بی شیعه‌وه له‌پارێزگاکانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ئه‌نجامده‌درێت.