سه‌رۆك كۆمار: هه‌ڵبژاردن خواستی خه‌ڵكی به‌دی نه‌هێنا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له وتارێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و قه‌یرانه‌ی له نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه جێگه‌ی قبووڵ نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا د. به‌رهه‌م ساڵح داوای له چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كرد له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در گفتوگۆ بكه‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و به‌شداریكردن له دیالۆگی نیشتمانی.
وتیشی: پێویسته گفتوگۆی نیشتمانی جه‌خت له چۆنێتیی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و پێكهێنانی حكومه‌ت بكاته‌وه‌و پێویسته ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بكرێت.
له‌باره‌ی كۆتا هه‌ڵبژادنیشه‌وه له‌عێراق سه‌رۆك كۆمار وتی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق ئاواتی خه‌ڵكی به‌دینه‌هێناو پێویسته حكومه‌تی داهاتووی عێراق ته‌واو له‌ئاست خواستی خه‌ڵكی عێراقدا بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، داواكه‌ی موقته‌دا سه‌در داوایه‌كی ئازایانه بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه ئه‌منییه‌كان به داناییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی تووندوتیژی كرد‌و جێی ده‌ستخۆشییه.
وتیشی: قه‌یرانی سیاسی عیراق كۆتایی نه‌هاتووه‌و پێویستمان به‌چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كانه، چونكه به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه ده‌بێته هۆی زیاتر بوونی گه‌نده‌ڵی له‌دامه‌زراوه‌كانی وڵات و مه‌ترسی ده‌كرێت جارێكی تر تووندوتیژی سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.
د.به‌رهه‌م ساڵح ڕاشیگه‌یاند: پێویسته لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عیراق له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆببنه‌وه و گفتووگۆی ڕاشكاوانه سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی وڵات و جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانی گه‌ل بكه‌ن.
سه‌رۆك كۆمار جارێكی تر دووپاتیكرده‌وه كه‌پێویسته كێشه‌كانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆك كۆماری عیراق له وتاره‌كه‌یدا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه پێویسته داخوازی ڕه‌وای هاووڵاتیان بۆ باشتركردنی بژێوی و خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ بكرێت و باسی له‌وه‌كرد: هیچ پۆستێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل باڵا تر نیه.