لە بارەی وتەکانی سەدر ڕونکردنەوە دەدرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا ڕونیکردەوە ، مەبەستی موقتەدا سەدر لەوەی کە وتی کوژراو و بکوژ لەدۆزەخدان ئەوانەن پەنایان بۆ چەک بردووە.

ڕاشیگەیاندوە، مەبەستیشی لە وشەی مەرجەع، کازم حائیری بووە. ساڵح محەممەد عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر لە روونکردنەوەیەکدا فەرموودەیەکی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) وەک بەڵگەیەک بۆ وتەکانی موقتەدا سەدر دەهێنێتەوە کە لەبارەی رووبەڕووبوونەوە لە خۆپێشاندانەکانەوە وتبووی، "بکوژ و کوژراو لە دۆزەخن".

لە تویتەکەدا وەزیرەکەی سەدر ڕونیشی دەکاتەوە مەبەست لە وەی کە سەدر وتی کوژراو و بکوژ لە دۆزەخدان وتەی پێغەرمبەری ئیسلامە کە وتوویەتی "هەرکاتێک دوو موسڵمان بە شمشێر رووبەڕووی یەکتربوونەوە ئەوا بکوژ و کوژراو لە دۆزەخدان" یەکەم مەرج لەم بابەتە پەنابردنە بۆ شمشێر، واتە پەنابردن بۆ چەک، کەواتە وتەکەی موقتەدا سەدر روونە هەرکەسێک پەنای بۆ چەک نەبردێت نایگرێتەوە.

وتیشی : مەبەست لەبەکارهێنانی وشەی "مەرجەع" کازم حائیری بووە وەڵامێک بووە تایبەت بە دەستبەرداربوونی حائیری لە پۆستی مەرجەعییەت، نەک کشانەوەی شۆرشگێڕان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار