كازمی: بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت ده‌ست له‌كارده‌كێشمه‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری له‌باره‌ی رووداوه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئاژاوه، رووبه‌رِووبوونه‌وه، ناكۆكی، ململانێ و گوێنه‌گرتن له لۆژیك به‌رده‌وام بێت، هه‌نگاوی ئه‌خلاقی و نیشتمانی ده‌نێت و له كاتێكی گونجاو‌دا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاندوه، هه‌تا من له ده‌سه‌ڵاتدا بم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری به‌رپرسیارێتییه‌كانم له به‌رامبه‌ر گه‌لی عیراق نابم.
كازمی له نوێترین وتاریدا له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق باسی له‌وه كردووه كه لایه‌ن هه‌بووه ویستوویه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان بكاته به‌شێك له رووداوه‌كان و جه‌نگێكی فره لایه‌نه له‌ئارادایه بۆ لاوازكردنی عیراق و داوای گفتوگۆم كردووه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك سازش بكه‌ن.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌بێت چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و پێویسته دیارده‌ی چه‌كی نایاسایی كۆنترِۆڵ بكرێت.
له كۆتایشدا له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز باسی له‌وه كرد كه لێكۆڵینه‌وه له‌ئارادایه سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزو ئه‌نجامه‌كانیشی راده‌گه‌یه‌نین.