له‌ئیسته‌نبوڵ زیاتر له‌ 100 ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌ده‌په‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌ی ئاشتی له‌ ئیسته‌نبووڵ كه‌ به‌رپرسی هه‌ده‌په‌شیان له‌ نێودایه‌، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركران.
 
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 1-9-2022 به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئاشتی سه‌دان كه‌س له‌ ناوچه‌ی كادیكۆی ئیسته‌نبووڵ كه‌ زۆربه‌یان جه‌ماوه‌ری هه‌ده‌په‌ بوون، به‌شدارییان له‌ گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی كرد و بانگه‌وازی ئاشتییان كرد، پۆلیس زیاتر له‌ 100 كه‌سی لێ ده‌ستگیركردن.
 
له‌گردبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌دان هاووڵاتی به‌شداربوون، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش كه‌ هه‌وڵیاندا گردبوونه‌وه‌كه‌ په‌رته‌وازه‌ بكه‌ن، تووندوتیژییان له‌ دژی به‌شداربووان به‌كارهێنا و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ ده‌ستگیركردن.
 
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكاران له‌پێناوی ئازادی/لقی ئیسته‌نبووڵ هێزه‌كان زیاتر له‌ 100 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌شێك له‌وانه‌ لایه‌نگر، ئه‌ندام و به‌رپرسی هه‌ده‌په‌ن.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار