ئیسرائیل فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب بۆردومان ده‌كات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی.. سۆمه‌ریه‌ نیوز

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ له‌رێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه‌ ئیسرائیل فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌بی له‌ سوریا بۆردومان كرد.

به‌پێی هه‌واڵێكی سومه‌رییه‌ نیوز، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ ئیسرائیل له‌رێگه‌ی چه‌ند موشه‌كێكه‌وه‌ بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌بی له‌ سوریا كردوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ راگیراون.

ئاژانسه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بۆرودمانه‌كه‌ زیانی گیانی نه‌بووه‌و ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ كه‌ ئیسرائیل بۆرودمانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ ده‌كات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار