سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و داگیركاری له‌سلێمانی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ سه‌ركۆ جه‌مال
دوای داگیركاری زه‌وی و موڵكی گشتی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و دۆسیانه‌ی له‌سلێمانی چه‌ندین كه‌سی له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ستگیركراون دانیان به‌وه‌دا ناوه ئه‌و كاره‌یان به‌ته‌نها نه‌كردووه له‌چه‌ند به‌رپرسێكی حزبی و حكومیه‌وه نزیكن، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه تائێستا ئاشكرابووه‌و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه زیاتر له 400 ملیار دیناره، به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی فه‌رمانگه‌و سه‌ربازی ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام به‌شێك له‌و كه‌سانه دوای ده‌ستگیركردنیان ئازاد ده‌كرێن و چه‌ندین كه‌سیش كه‌بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌یه تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراون و هه‌ندێكیشیان هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌دادگای سلێمانی كه‌نه‌یویست ناوی بهێنرێت به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:»ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی داگیركاری زه‌وی و زار‌و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و به‌بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش بووه و نزیكه‌ی 15 كه‌سن».
وتیشی:»ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یان كردووه به‌ته‌وافوق چه‌كی بانكییان كڕیوه و له‌بانكه‌كان ئاسانكارییان بۆ كراوه و پاره‌یان بۆ خه‌رجكراوه به‌وه‌ش قازانجێكی زۆریان كردووه».
سه‌رچاوه‌كه‌ی دادگا ده‌ڵێت:»چه‌ندین كه‌سیی دیكه‌ش سكاڵایان له‌سه‌ره‌و به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌بێت ده‌ستگیربكرێن به‌ڵام تائێستا به‌شێكیان ده‌ستگیرنه‌كراون و به‌شێكیشیان هه‌رێمی كوردستانیان جێهێشتووه».
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌هاوڵاتی راگه‌یاند: «كار له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی دزه گه‌وره‌كان كراوه‌و په‌ڕوباڵ كراون و له‌كاتی گونجاو‌دا ده‌ستگیرده‌كرێن«.
دوای داگیركاری زه‌وی و موڵكی گشتی، سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ش له‌سلێمانی له‌دوو هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون و كارمه‌ندی بانكه‌كان بوون.
ئه‌و كه‌سانه كاتێك ده‌ستگیركراون، كه‌ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌بازاڕی دراوه‌كه‌ی سلێمانی سه‌ردانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیان كردووه‌و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك مامه‌ڵه‌ی نامۆ ده‌كه‌ن له‌و بازاڕه، دواتر بڕیاردراوه هێزێكی ئه‌منیی (كۆماندۆ) بنێردرێته بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوه‌كه.
جه‌بار گۆران وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌سلێمانی به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:»ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره ده‌ستگیركراون ژماره‌یان 12 كه‌سه‌و ئێمه كه‌سیان ناناسین، له‌كاتێكدا بازاڕی دۆلاره‌كه هه‌مووی یه‌كتر ده‌ناسن، دواتر بۆمان ئاشكرابوو كه كارمه‌ندی ژماره‌یه‌ك بانكن و له‌یه‌ك كاتدا ده‌ستگیر نه‌كراون».
وتیشی:»ئه‌و كه‌سانه گوایه چه‌كی بانكییان سپی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دۆسیه‌كانیان له‌دادگایه‌و ده‌بێت دادگا یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌م چه‌كانه‌ش كه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كراوه به‌ئاشكرابووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2014 و 2015 كاتێك به‌ڵێنده‌ره‌كان كاریان بۆحكومه‌ت ده‌كردو له‌پڕ بانكه‌كان پاره‌یان تێدانه‌ما، بۆیه به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌یانویست چه‌كه‌كان بكه‌ن به‌نه‌ختینه‌و ناچاربوون به‌كه‌متر بیفرۆشن».
به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی كه له‌ئه‌نجامی به‌دواداچوون له‌بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌شاری سلێمانی ده‌ستیكه‌وتوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌كی پاره‌یان كردووه به‌نه‌ختینه، زۆرێكیان چه‌كه‌كانیان به‌نیوه‌ی به‌های خۆی له‌به‌ڵێنده‌ران كڕیوه‌و پاشان له‌بانك ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌سه‌ر چه‌كه‌كه نووسراوه به كاش وه‌ریانگرتووه، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه تائێستا ئاشكرابووه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه زیاتر له 400 ملیار دیناره.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی هاوڵاتی، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی بانكه‌كان له‌چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای حزبی و حكومی نزیكن، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستڕۆیشتوویی به‌رپرسه‌كان نه‌توانراوه تائێستا ده‌ستگیربكرێن و كارمه‌نده‌كانیش دانیان به‌وه‌داناوه كه‌ئه‌و كاره‌یان به‌ته‌نها نه‌كردووه‌و له‌قازانجدا ئه‌و به‌رپرسانه‌ش هاوبه‌شیان بوون.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی هاوڵاتی، نوسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌ستگیركردنه‌كان له‌سلێمانی و گه‌رمیان و ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی ده‌كات، له‌سه‌رجه‌م شاره‌وانیه‌كان كه‌سانێك راسپێردراون چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی كاروباره‌كان بكات.
رۆژی دووشه‌ممه 5-9-2022 به‌پێی نوسراوێك، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپاكی گه‌رمیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌رپرسی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌لار ده‌ركردووه، له‌نووسراوه‌كه‌دا، داوای ده‌ستگیركردنی (ئاكۆ عومه‌ر عه‌بدولقادر)، به‌رپرسی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌لار ده‌كات به پێی مادده‌ی ٣٠٧ له‌یاسای سزادانی عێراقی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌تۆمه‌تی رێگه‌دان و ئاسانكاریی به‌زیاده‌ڕه‌وی باخ و زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كانی گه‌رمیان ده‌ستگیركران كه‌یه‌كێك له‌وانه پاسه‌وانی به‌رپرسی لیژنه‌ی ئه‌منی كه‌لاره كه به‌پۆلیسی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیانیش ناوده‌برێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی هاوڵاتی دوو كه‌سی دیكه له‌گه‌رمیان به‌هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیركراون، به‌ڵام هاوڵاتی په‌یوه‌ندیكرد به‌عوسمان عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی ئاسایشی گه‌رمیان، ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌ك ئاشكرا بكات و نكوڵیشی له‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش نه‌كرد.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌گه‌رمیان:»ئه‌و كه‌سانه بۆ هه‌ڵكه‌ندنی بیر‌و سیاجكردنی باخ پاره‌یان له‌هاووڵاتیان وه‌رگرتووه و كه‌سانی به‌رپرس له‌پشتی ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ن، بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیرده‌كرێن كاتێك ناوی كه‌سانی سه‌روو خۆیان ده‌ڵێن پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد ده‌كرێن».
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: «ته‌نیا له‌سنووری گه‌رمیان حه‌وت هه‌زار بیری ئیرتیوازی كه قه‌ده‌غه‌كراوه به‌به‌رتیل رێگه به‌دروستكردنیان دراوه».
هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كانی هاوڵاتی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌شاره‌وانی سلێمانی ده‌ستیكه‌وتووه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی فه‌رمانگه‌و سه‌ربازی و ده‌ڵاڵ له‌سلێمانی ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌كۆتایی مانگی رابردوو هێزه ئه‌منیه‌كان چه‌ند جارێك چوونه سه‌ر شاره‌وانی سلێمانی و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد و دواتریش ئاسایشی سلێمانی له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌سه‌ر ده‌ڵاڵی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی بووه.
وتیشی:» هێزه‌كانی ئاسایش و دژه‌تیرۆر كه به‌هاوكاری هێزی كۆماندۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه له‌لیستێكدا ناویان هاتووه‌و ده‌یان كه‌س له‌خۆده‌گرێت و ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون به‌رده‌وامه».
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی چه‌ند كه‌سێك پێشتر ده‌ستگیركراون و دواتر ئازادكراون به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.
لوقمان حه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان به هاوڵاتی وت:» له‌هه‌موو كوردستان داگیركاری زه‌وی كراوه و سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكین و هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی دهۆك و زاخۆ ده‌كه‌ین، ئه‌و لایه‌نه به‌رپرسانه‌شی سه‌ردانمان كردوون تاڕاده‌یه‌ك هاوكاری كراوین، به‌شێوازێكی گشتی به‌هه‌ده‌ردان هه‌یه به‌ڵام له‌شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه جیاوازه».
وتیشی:»ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌وییان داگیركردووه سه‌رجه‌میان ده‌ستڕۆیشتوو بوون و هاووڵاتی ئاسایی ناتوانێت زه‌وی داگیربكات، بۆیه پێویسته په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێته‌ده‌نگ و ئێمه‌ش كه‌ڕاپۆرته‌كه‌مان ته‌واوكرد پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین».
هاوكات كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به هاوڵاتی وت:»ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و لیژنه‌كانی هیچ راسپارده‌یه‌كیان له‌سه‌ر داگیركردنی زه‌وی و زار ئاماده‌نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌رمیانیش رووده‌دات زیاتر هه‌ڵكه‌ندنی بیر‌و سیاجكردنه‌و تائێستا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون».
وتیشی:»له‌و بڕوایه‌دا نیم ئه‌م بابه‌ته مه‌سه‌له گه‌نده‌ڵی بێت و زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ململانێی حزبی و باڵباڵێنه‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌وه ده‌بێت له‌ڕێگای دادگاوه بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت چاكسازی بكه‌ن، یه‌كه‌م شت ده‌بێت سیسته‌می دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆی بكه‌ن ئه‌وكات هه‌موو كه‌یسه‌كان ده‌چنه دادگا‌و رێوشوێنی یاسایی خۆیان ده‌گرن».
هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن له‌پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌كاتێكدایه، ته‌نها له‌پارێزگای سلێمانی زیاتر له 65 هه‌زار پارچه زه‌وی و موڵكی گشتی زیاده‌ڕه‌وییان له‌سه‌ركراوه‌و له‌بری پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كراون به‌پرۆژه‌ی تایبه‌ت و بازرگانی، كه به‌شێك له‌و زه‌ویانه بۆ پارك و باخچه و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه دابینكراون.