له‌یه‌ک ڕۆژدا زیاتر له‌ 333 هه‌زار ئێرانی هاتونه‌ته‌ عێراقه‌وه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی عێراق لە رۆژی پێنجشەممە 8ى ئەیلوول 333 هەزار و 364 کەس لە شەش دەروازەی سنوورییەوە هاتوونەتە ناو عێراقەوە. لەکاتێکدا لە 14ى ئاب تاوەکو 7ى ئەیلوول، زیاتر لە یەک ملیۆن و 262 هەزار زیارەتکارى دیکە هاتوون بەمەبەستى بەشداریکردن لە مەراسیمەکانى چلەى ئیمام حوسێن.
 
رۆژی هەینی 9ى ئەیلوولی 2022، عەلائەددین قەیسی، گوتەبێژى دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق رایگەیاندووه‌: رۆژى پێنجشەممە 8ى ئەیلوولی 333 هەزار و 364 زیارەتکار لە شەش دەروازەى سنوورییەوە هاتوونەتە ناو عێراق.

 له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێرانیش لە سەردانێکیدا بۆ دەروازەی مێھران داوای لە زیارەتکارانی وڵاتەکەی کرد پەلە نەکەن لە رووکردنە دەروازەکانی عێراق تا ئەو کاتەی کێشەی گواستنەوەی زیارەتکاران لە ناوخۆی عێراق چارەسەر دەکرێت.

وتیشی، ھەر کاتێک لێپرسراوانی عێراق ئامادەیی زیاتری پێشوازیان ھەبوو، دەتوانن رێگە بە چوونی زیارەتکارێکی زۆرتر بدەن بۆ ناو خاکی عێراق. 
حکومەتی عێراق 13 دەروازەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێیدا هەیە، کە شەشیان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێرانە.
 
بەگوێرەى ئامارێکى دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق لە 14ى ئاب تاوەکو 7ى ئەیلوول، یەک ملیۆن و 262 هەزار و 13 زیارەتکار بە مەبەستی بەشداریکردن لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێندا هاتوونەتە نێو خاکی عێراقەوە.
 
چلەى ماتەمینى ئیمام حوسێن لە 17ى ئەیلوول بەڕێوەدەچێت و چەندین مەراسیم لە پارێزگا زۆرینە شیعەکانى عێراق بەو بۆنەیەوە رێکدەخرین، زیارەتکاران دەچنە پارێزگاى کەربەلا کە مەزارى ئیمام حوسێنى لێیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار