سه‌در په‌یامێك ئاڕاسته‌ی لایه‌نگرانی ده‌كات

2 ساڵ لەمەوپێش



موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی 10 خاڵی ئاراستەی شوێنکەوتوان و لایەنگرانی کرد بە بۆنەی بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حوسێنی کوڕی عەلی پێشەوی سێیەمی شیعەکان، دەشڵێت"هەر کەسێک سەرپێچی لەم رێنماییانە بکات لێی بێبەری دەبن".

لە پەیامەکەیدا داواش دەکات کە نە کفن ببۆشن، نە بە ناشیرینی مامەڵە لەگەڵ گەشتیارانی ئێرانی بکەن نە چەک هەڵگرن.

سەدر دەشڵێت"هەر کەسێک سەرپێچی لەم رێنماییانە بکات لێی بێبەری دەبن".

١-نابێت بەشداربوان ئاڵای هیچ گروپ و لایەن و سەربازی هەڵبەگرن.

٢- نابێت وێنەی هیچ کەسایەتییەک بەرزبکەنەوە.

٣- نابێت بەهیچ شێوەیەک زیارەتکاران کفن بپۆشن یان هەر بەرگێک بپۆشن جیایان بکاتەوە لە زیارەتکارانی دیکە.

٤- جگە لە زیکر و ناوهێنانی خودا و باسی حوسەین نابێت هیچ شتێکی تر بڵێن و ناوی کەسی دیکە نەهێنن.

٥- پێویستە پابەندی ئارامگرتن و ژیری و رەوشت بەرزی بن و هەرکەسێک لەدەرەوەی ئەم رێنماییان رەفتار بکات ئەوا هێزە ئەمنییەکان رێکاری یاساییان بەرامبەر بگرێتەبەر.

٦- بەهەموو شێوەیەک تۆمەت بەخشینەوە بەرامبەران لەوەی بەعسی بوون یان بەتیرۆرست یان بە میلیشیا وەسف کردنی بەرامبەر بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

٧- بەهەموو شێوەیەک هێرشکردنە سەر زیارەتکارانی دەرەوەی عێراق بەگشتی و ئێرانییەکان بەتایبەتی قەدەغەیە جا بەدەستبێت یان بە دەم یان بەهەر هۆکار و شێوازێکی دیکەبێت.

٨- بەهەموو شێوەیەک هەڵگرتنی چەکد قەدەغەیە، بەڵکو تەنانەت هەر ئامێرێکی بڕندە و بریندارکار هەڵگرتنیان حەرامە.

٩- پێویستە بە بەرزترین شێوەی هاوکاری یارمەتی هێزە ئەمنییەکان بدرێت لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا بەتایبەتی تر لە شاری کەربەلا.

١٠- پێویستە هێزەکانی حەشدی شەعبی و سەرایا سەلام لە کەربەلا دوربخرێنەوە، ئەمە کارێکی پێویستە و دەبێت بکرێت بە ئامانجی رێگری کردن لەهەر رووداوێکی نەخوازراو کە ئەنجامەکەی قورسبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار