بۆ مهراسیمی چلهی ئیمام حسێن تا ئێستا زیاتر له دوو ملیۆن زیارهتکاری ئێرانی هاتونهته عێراقهوه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لهلێدوانێکی ڕۆژنامهنوسیدا وتەبێژی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرای دهکات، تاوەکو دوێنێ شەممە زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە عێراق و زۆرترین زیارەتکاریش لە دەروازەی زڕباتییەوە هاتوونەتە ناوەوە، ئاماژه بهوهشدهکات دهبێت زیارهتکاران پاسپۆرتیان پێ بێت.
لهوبارهیهوه عەلائەددین قەیسی، وتەبێژی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاندووه: "تاوەکو دوێنێ زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە عێراق. لە دەروازە سنوورییەکاندا بۆ رایکردنی کاروباری زیارەتکاران هیچ کێشەیەکمان نییە و بە ئاسانی دێنە خاکی عێراقەوە."
ئاماژەشی بەوە کرد کە هەر بە سیستمی پاسپۆرت کار دەکەن و هەر زیارەتکارێک کە دێتە خاکی عێراقەوە دەبێت پاسپۆرتی پێ بێت و هیچ زیارەتکارێکیش ناتوانێت بەبێ پاسپۆرت بێتە عێراق.
عەلائەددین قەیسی وتیشی: "زۆرترین ژمارەی زیارەتکاران کە هاتوونەتە عێراقەوە لە دەروازەی زڕباتییەوە بووە، هۆکارەکەیش ئەوەیە کە ئەو دەروازەیە لە مەزارگە پیرۆزەکانەوە زۆر نزیکە."
جێگای ئاماژهیه بهبۆنهی چلهی کوژرانی ئیمام حسێنهوه ساڵانه ملیۆنان زیارهتکار سهردانی عێراق دهکهن و بڕیارە ئهمساڵ لە رێکەوتی 17/9/2022 رێوڕەسمی چلەکە بەڕێوەبچێت.