ئاماری بەرپرسە دەستگیرکراوەکانی عێراق لەمانگی ئابدا بڵاوکرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێکدا دەستەی دەستپاکی لە عێراق رایگەیاند کە لە میانی مانگی ئابی رابردوودا، ٧٥ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا دەستەی دەستپاکی لە عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی مانگی ئابی رابردوودا، ٧٥ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.

باسی لەوەشکردووە کە لە میانی مانگی ئابی رابردوودا، تیمەکانی سەربە دەستەی دەستپاکی، ٦٥ ئۆپەراسیۆنی دەست بەسەرداگرتنیان ئەنجامداوە، ھەروەھا ٣٠ تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە مانگی ئابی رابردوودا، ١٠٦ بڕیاری ئیدانەکردنی دادوەریی دەرکراوە، ١٤٣ کەس بەبڕیاری دادگا سزادراون.

دەستەی دەستپاکی لە عێراق راشیگەیاندووە کە لە مانگی ئابی رابردوودا، ٦٨ دۆسیەی تایبەت بە ھەڵاتووان و بەتاڵانبردنی سامان رادەستکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار