هەناردە کردنی نەوت لە بەسرەوە ڕاگیرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی شکانی بۆری لە بەندەری بەسرە هەناردەکردنی نەوتی خاو ڕاگیراوەو چاککردنی یەک هەفتەی پێویستە،کە ئەمەش زیانی زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری هەیە
بەندەری بەسرە چوار سەکۆی بارکردن لەخۆدەگرێت کە توانای هەناردەکردنی یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە لە ڕۆژێکدا، بەڵام دوای ئەوەی دەرکەوت دزە کردنی نەوت هەیە لە بۆرییەکانی بەندەرەکە هەناردەکردنی نەوتی خاو لەو بەندەرە ڕاگیراوە بە مەبەستی چاککردنەوەی.
بەوپێیەش زیانەکان بە نرخی ئەمڕۆی نەوت زیاتر لە یەک ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە ئەمە جگە لە خەرجی چاککردنەوەی شکستی بەندەرەکە.
بەشێک لە میدیا عێراقییەکان ئیحسان حەبدولجەبار، بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای نەوتی بەسڕە و وەزیری نەوتی ئێستا تۆمەتباردەکەن بەوەی کە هۆکاری چاکنەکردنەوەی ئەو بۆرییەن .
جێی ئاماژەیە یەکێک لە هێڵەکانی دیکەش ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە شکستی تێدایە و چاکنەکراوەتەوە کە توانای هەناردەکردنی نەوتی رۆژانەی ٣٥٠ هەزار بەرمیلە، بەوپییەش ماوەی چوارسالە عێراق بێبەش بووە لە بەدەستهێنانی ٥٢ ملیار دۆلار.