پلەى ئابووری عێراق لەناو وڵاتانی جیهاندا ئاشکراکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری سیو وۆرلدی ئابوری ئەمەریکی کە بۆ ریزبەندی گەورەترین وڵاتە ئابورییەكانی جیهانی کرد عێراق لە پلەی ٤٧ مینی وڵاتانی جیهان و چوارەمی عەرەبیدایە لە ڕووی ئابورییەوە.
گۆڤاری سیو وۆرلدی ئەمەریکی ڕاپۆرتیکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ١٠٠ وڵاتی جیهانی ڕیزبەند کردووە لە خاوەنی زۆرترین بەرهەمی ناوخۆی بۆ کەمترین بە پێی ئەم ڕیزبەندییە ئەمەریکا بە پلەی یەکەم و عێراق بە پلەی ٤٧ مین دێت .
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەمدایە بە كۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی، كە ٢٥ ترلیۆن و ٣٤٦ ملیار دۆلارە و چین بەكۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی ١٩ ترلیۆن و ٩١٩ ملیار دۆلار لە پلەی دووەمدایە، ژاپۆن بە چوار ترلیۆن و ٩١٢ ملیار دۆلار و ئەڵمانیا و هیندستان لە پلەى سێیەم تا پێنجەمدان.
هەروەها عێراق بە کۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی ٢٩٧ ملیۆن و ٣٥٤ هەزار دۆلار لە پلەی ٤٧ی جیهان دایە.
سەبارەت بە وڵاتە عەرەبییەکانیش سعودیە یەكەمی وڵاتانی عەرەبییە و، لە دواى سعودیە ئیمارات بە پلەی دووەم ومیسر بە پلەی سێیەم و عێراق بە پلەی چوارەم دێت دوای ئەویش قەتەرە لە پلەی پێنجامدا.
لە کۆتاى ڕاپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، كۆی گشتی بەرهەمی ناوخۆیی لەجیهاندا ٩٤ ترلیۆن دۆلارە، كە ئەمەریکا خاوەنی زۆرترین پشکە تێیدا دواتریش چین .
هەروەها ئابوریی وڵاتانی چین و هیندستان و بەڕازیل ئەو ئابورییانەن، كە خێراترین گەشەیان هەیە لە جیهاندا.