لەگەڵ ناڕەزاییەکان هێرشی ئەلکترۆنی لەدژی دەسەڵاتدارانی ئێران دەستیپێکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



بەپێی راپۆرتێک کە ماڵپەڕی ئێندێپێندێنتی فارسی بڵاوی کردۆتەوە، لە درێژەی داخستن و هاک کردنی ماڵپەڕەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی سێپتەمبەر، ماڵپەڕی دامەزراوەی سەرۆک کۆماری ئێران و ماڵپەڕی هەواڵنیری خوێندکارانی ئێران داخران.

پێشتریش ژمارەیەک لە ماڵپەڕەکان لەوانە ماڵپەڕی دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی، ماڵپەڕی پزیشکی داد، هاک کراوبوون.

گرووپی هاککەری "ئانانیمۆس" رایگەیاندوە، بۆ پشتیوانیکردن لە خەڵکی ئێران و بە ناڕەزایەتی بە سەرکوتی خەڵک ئەم ماڵپەڕانەی داخستووەو رایانگەیاندووە هەموو ئەوانە لە ئەنتێرنێت دەسڕنەوە کە دژی خەڵکی ئێرانن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار