ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی خۆپیشانده‌رانی ئێران زیاد ده‌كات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ئێستادا خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌كان به‌رامبه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی "ژینا ئه‌مینی" فراواتر بووه‌و زیاتر له‌ ٨٠ شاری ئێران و رۆژھه‌ڵاتی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، له‌ خۆپیشاندانه‌كانیشدا ٣٢ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ كه‌ ١٦یان خه‌ڵكی رۆژھه‌ڵاتن.

شه‌وی رابردوو له‌ خۆپیشاندانه‌كانی شاری كرماشان (مینوو مه‌جید) ژنه‌ چالاكوانی رۆژھه‌ڵاتی كوردستان گیانی له‌ده‌ستداو له‌شاره‌كانی ئه‌نزه‌لی و سنه‌ و مه‌ریوانیش شه‌رِ و رووبه‌رووبونه‌وه‌ له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و ھێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران روویدا و له‌ ٨٥ شاریش به‌رده‌وام خۆپیشاندان و نارِه‌زایی ده‌ربرِین ھه‌یه‌. 

دژی گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئه‌مینی كچه‌ كورده‌كه‌ی سه‌قز، ماوه‌ی حه‌وت رۆژه‌ خۆپیشاندان و نارِه‌زایی له‌ له‌ شاره‌كانی ئێران و رۆژھه‌ڵات و وڵاتانی ئه‌وروپا و چه‌ند وڵاتێكی تر به‌رده‌وامه‌ و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش كاردانه‌وه‌ی فراوانی سیاسی به‌دوای خۆیدا ھێناوه‌.
 به‌پێی دوایین ئاماریش، ٣٢ خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له‌ ٧٥٠ی تر برینداران، ھاوكات سێ ئه‌ندامی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ چه‌قۆ كوژراون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار