وه‌به‌رهێنه‌ران له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كێشه‌ی هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم ده‌ڵێت:"كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه له‌وه‌به‌رهێنان هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی حكومه‌ت تائه‌وان ئاسانكاری بكه‌ن مۆڵه‌تی زیاتر ده‌درێته پرۆژه‌كان و جێبه‌جێ ده‌كرێن".
محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم به‌هاوڵاتی راگه‌یاند:" وه‌به‌رهێنان له‌سلێمانی نه‌وه‌ستاوه، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی پرۆژه‌ی میران سیتی و پرۆژه‌ی به‌بازارِكردنی گه‌نمم كرد، كه مانگی 10 كۆتایی دێت، پرۆژه‌ی بیناسازی هه‌یه، به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ی پێشتر په‌سه‌ندكرابوون و زه‌وییان بۆ ته‌رخانكرابوو و مامه‌ڵه‌كانیان بۆ رایی نه‌كرابوون ئه‌وانه كاتی ده‌ستپێكردنیان مابوو، وابڵاوكرایه‌وه كه‌رِاگیراون به‌ڵام رانه‌گیرابوون ته‌نها مامه‌ڵه‌كانیان به‌رِێوه‌نه‌ده‌چوو".
وتیشی: "هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان نرخی راسته‌قینه‌ی زه‌وییه‌كه‌ی چه‌ند بێت، ده‌بێت ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی له‌سه‌ری دروستده‌كرێت 300%ی نرخی زه‌وییه‌كه‌ی بێت، ئه‌گه‌ر وانه‌بێت له‌وه‌به‌رهێنان په‌سه‌ندناكرێت، ئه‌گه‌ر پێشتریش كرابێت هه‌وڵده‌ده‌ین سه‌رمایه‌كه‌ی پێ زیاتربكه‌ین و شتی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ دروستبكات".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم رونیشیكرده‌وه: "ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی پشتیوانی دارایی ده‌كات پرۆژه‌ی حكومه‌ته، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش، كه‌رتی تایبه‌ت خۆیان ده‌یكه‌ن و په‌یوه‌ندی به‌بودجه‌ی حكومه‌ته‌وه نییه".
وتیشی: له‌هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانیش پرۆژه‌ی دیكه هه‌یه پێویسته جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام هیچ پرۆژه‌یه‌ك له‌هه‌ڵه‌بجه رانه‌گیراوه".