سوپای پاسداران ئۆپراسیۆنێک لەهەرێم بە ناونیشانی "ئاگرباران و تۆپباران" دەستپێدەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 

سوپای پاسدارانی ئێران ئۆپەراسیۆنێک لە هەرێمی کوردستان بە ناونیشانی "ئاگرباران و تۆپباران" دەستپێدەکات و داوا لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات لە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن دووربکەونەوە.

سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا ئۆپراسیۆنی "ئاگرباران و تۆپباران" ی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و داوای لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد لە بنکە و بارەگاکانی ئەو حیزبانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن دووربکەونەوە.

رۆژی 24-09-2022 سوپای پاسداران سنووری ناحیەی سیدەکانی تۆپباران کرد و لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەوە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکە بووە و هێرشەکەیان ئامانجی پێکاوە و "قوربانی لێکەوتووەتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ئێستادا ئێران بەشێوەیەکی چڕ ناوچەکانی بەربزین و گۆڕاسای و گوندی کەتینە و گوندی بن پەرێز تۆپباران دەکات لەسنووری برادۆستی سەر بەشارۆچکەی سۆران لە سنوری پارێگای هەولێر.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە ئێستادا زیانەکان بەتەواوی نەزانراون بەڵام تۆپێک لە ڕانەمەڕێکی سنورەکەی داوە بەڵام بەهۆی بونی مەترسی و بەردەوامی تۆپبارانەکە کەس ناوێرێت نزیکی شوێنەکە بکەوێت بۆ زانینی زیانەکان و سەلامەتی شوانەکان.

تاکو ئێستا بەشێوەیەکی چڕ تۆپبارانەکە بەردەوامی هەیە.

هەروەها ماوەی هەفتەیەک زیاترە خۆپیشاندان و ناڕەزای لە شارەکانی ئێران بەتایبەت شارە کوردییەکان لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی دەستی پێکردووە کە کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوەو تا ئێستاش بەردەوامە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار