وەزارەتی کشتوکاڵ: له‌به‌رهه‌می هه‌نارده‌ی عێراق خورما لە پلەی یەکەمدایە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاشکرای کرد كە خورما لە پێشەنگدایە لە پرۆسەی هەناردەكردنی بەروبووم بۆ وڵاتانی دراوسێ، هاوكات گرنگی ساڵنامەی كشتوكاڵی لە كۆنتڕۆڵكردنی نرخ و پاراستنی بەكاربەران ئاشكراکرد.
 "میساق عەبدولحسێن" بریکاری تەکنیکی وەزارەت ،لەلێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى راگەیاندووه‌"بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی لە وەرزی هاوین و زستاندا پەرە بە رۆژمێری کشتوکاڵی دراوە، لە هەمان کاتدا چاودێری نرخی بەرهەمەکان لە بازاڕە ناوخۆییەکان دەکرێت ،ھەروەک ڕێگە بە پاراستنی بەکاربەرانی دەدات .
 بریکاری وەزارەت ئاماژەی بەوەشکرد، "هاتنە ناوەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی قاچاخ دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە جووتیاران لە ئەنجامی فڕێدانی بەرهەمی هاوردەکراو لە بازاڕەکاندا، هەروەها کاریگەری لەسەر سەقامگیری نرخەکان دەبێت .
وتیشی" وەزارەتی کشتوکاڵ، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان کاردەکەن بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچیەتی ، بە تایبەت کە زۆربەی بەرهەمی قاچاخ کوالیتییەکی باشیان نی یە و خراپ و نادروستە. 
 "عەبدولحسێن" جەختی لەوە کردەوە، "وەزارەت بەردەوام دەبێت لە هاندانی جووتیاران و کۆمپانیاکان بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆیی لە وەرزی زۆری بەرھەمدا ، بەتایبەتی کە پرۆسەی هەناردەکردن، پاڵپشتێکی گرنگی ئابووری نیشتمانییە. ھەروەک وتیشی "هێشتا خورما لە عێراق لە پێشەنگدایە لە پرۆسەی هەناردەکردندا.   

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار