لەخۆپیشاندانەکانی ئێران 76 خۆپیشاندەر کوژراون کە 18 یان کوردن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو رۆژی 26-09-2022 لانیکەم 76 خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە، لەوانەش شەش کەسیان ژن و چوار کەسیشیان منداڵ بوون، ئەمەلەکاتێکدایە شەوی رابردوو خۆپیشاندانەکان لە ژمارەیەک لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بوون. لە شاری سنەدا بۆ دەیەمین شەو لەسەریەک خۆپێشاندان کرا. لە کرماشان، مەریوان و شاری قوروەشدا خۆپێشاندان هەبوو.
 
بەپێی ئەو راپۆرتە، زۆرترین قوربانی لە پارێزگای مازندەران لە باکووری ئێران بووە، کە 25 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوای ئەویش پارێزگاکانی گیلان و ورمێ دێن، کە لە هەریەکەیان 10 کەس گیانیان لەدەستداوە دوو رۆژ لەمەوبەر تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، 41 کەس لە خۆپێشاندانەکان گیانیان لەدەستداوە.
 
بەگشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان 18 خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دەگوترێت ژمارەی کوژراوەکان لەوە زیاترە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار