به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌کانی وڵاته‌که‌یه‌وه‌، عێراق بانگهێشتنی باڵوێزی ئێران له‌به‌غدا ده‌کات و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی توندی ده‌داتێ

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دەرەوە ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: باڵیۆزی ئێران لە بەغداد بانگهێشت دەكرێت و نامەی ناڕەزایەتی توندی دەدرێتێ‌ بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بەپەلە بانگهێشتدەكرێت، بۆئەوەی یاداشتێكی ناڕەزایی توندی پێبدرێت بەهۆی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و بۆردومانەكانەكانی وڵاتەكەیەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بە توندترین شێوە سەركۆنەی بەئامانجگردنی چوار ناوچەی هەرێمی كوردستان بە تۆپ، موشەك و 20 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژ دەكەین، كە بەهۆیەوە ژمارەیەك گیان لەدەستدان و برینداری لێكەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار