وەزارەتی نەوتی عێراق : رۆژانە بڕی سێ ملیۆن و ٢٩٢ هەزاربەرمیل بەرهەم هێنراوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی ئەیلولدا زیاتر لە ٩٨ ملیۆن بەرمیل نەوت بە بەهای زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار فرۆشراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند بەگوێرەی ئاماری سەرەتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت "سۆمۆ" لەمانگی ئابدا بڕی ٩٨ ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ١٥٣ بەرمیل نەوت فرۆشراوە و بڕی داهاتی پەیداکراو لە فرۆشتنی ئەم نەوتە بریتی بووە لە هەشت ملیار ٧٧٣ ملیۆن دۆلار.
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا باس لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کراوە کە لە مانگی ئەیلولدا بڕی ٩٦ ملیۆن و ٤٤٥ هەزار و ٤٢١ بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە هاوکات کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە بڕی ٢ ملیۆن و ١٦٩ هەزار و ١٨٠ بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە.
هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو، تێكڕا لە مانگی ئابدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٨٨ دۆلار و ٨٣ سەنت فرۆشراوە بەمەش داهاتی نەوت لە مانگی ئەیلولدا هەشت ملیار و ٧٧٣ ملیۆن دۆلار بووە.