توركیا هاورده‌ی غاز له‌ ئێرانه‌وه‌ راده‌گرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

توركیا رایگه‌یاند هاورده‌كردن و وه‌رگرتنی غاز له‌ ئێران راگیراوه‌و كۆمپانیایه‌كیش ده‌ڵێت: هێڵی بۆری غازی نێوان توركیا و ئێران پێویستی به‌ چاكسازییه‌.

كۆمپانیای بۆتاش بۆ كڕینی و رێكخستنی نه‌وت و غاز له‌ توركیا، رۆژی شه‌ممه‌ بڵاوی كرده‌وه‌؛ هاورده‌كردنی غازی ئێران بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ راده‌گیرێت.
كۆمپانیاكه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا هۆكاری راگرتنی وه‌رگرتن و هاورده‌ی غازی ئێرانی به‌ كێشه‌ بۆریی غازی نێوان دوو وڵاته‌كه‌ ناوبردوه‌.

بوتاش رونی كردوه‌ته‌وه‌ دوای چاكسازیی له‌ هێڵی بۆری غازی نێوان توركیا و ئێران هاورده‌كردن و كڕینی غاز له‌و وڵاته‌وه‌ بۆ توركیا ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌.

به‌هۆی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سزاكانی ئه‌مریكا، غازی ئێران ته‌نها له‌ لایه‌ن توركیا و عێراق به‌كار ده‌هێنرێت و به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان ئه‌و دو وڵاته‌ له‌ یه‌ك ساڵدا به‌ به‌های یه‌ك ملیارد و 600 ملیۆن دۆلار غازیان له‌ ئێران كڕیوه‌.

توركیا گرێبه‌ستێكی 25 ساڵه‌ی كڕینی غازی له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كردوه‌ كه‌ ساڵی 2026 ئه‌و گرێبه‌سته‌ كۆتایی دێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار