تمەن نزمترین بەهای میژویی تۆمار دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نرخی هەر دۆلارێک لە ئێران گەیشتە نزیکەی 34 هەزار تمەن ,و نزمترین بەهای میژویی تۆمار دەکات
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە دەبینێت و بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە بەرزترین نرخی مێژویی ئەو دراوە لە وڵاتەکەدا.
میدکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە؛ نرخی هەر دۆلارێک لە وڵاتەکە گەیشتوەتە زیاتر لە 33 هەزار و 400 تمەن و ئەوەش بەرزترین نرخە کە ئەو دراوە لە بەرامبەر دراوی تمەن تۆماری کردبێت.
هەروەها پێشبینی دەکرێت دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی بنبەستی کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران رابگەیەنێت ، نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
کاردانەوەکانی مەرگی ژینا ئەمینی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کاریگەریی زۆری لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەبوە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی وڵاتەکەش بە هۆکارێکی سەرەکیی دابەزینی بەهای تمەن لە بەرامبەر بەهای دۆلار ئەژمار دەکرێت.
ئەمەش لە کاتیکدایە پێش خۆپیشاندانەکانی دو هەفتەی رابردو نرخی هەر دۆلارێک لە ئێران لە نێوان 26 هەزار تمەن بۆ 27 هەزار تمەن بوە