بەریتانیا بەهۆی مەرگی ژینا ئەمینی و توندوتیژییەکان هۆشداریی دەداتە ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 بەریتانیا لە بەرامبەر سەرکوتی خۆپیشاندەران، ئەرکداری باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لەندەن بانگهێشت دەکات.

جەیمز کلێڤێرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند؛ روداواکانی ناوخۆی ئێران مایەی سەرسوڕمانە و سەرکوتی خۆپیشاندەران نیگەرانیی لەندەنی لێکەوتوتەوە بۆیە رۆژی دوشەممە ئەرکداری باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەریتانیا بانگهێشت کراوە.

بە وتەی کلێڤێرلی، بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ مەهدی حسێن مەتین، ئەرکداری باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوەتەوە و داوای رونکردنەوەی لێکراوە لە بەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی دەسەڵاتی تاران دژ بە کاردانەوەکانی مەرگی ژینا ئەمینی ئەنجامی دەدات.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەوە کردوەتەوە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیان کاردانەوەی پێویستیان دەبێت لە بەرامبەر ئەو توندوتیژییانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دژی خوێندکاران و خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار