زیاتر لە پێنج هەزار و 400 کوڕ و کچی بەرپرسانی ئێران لە وڵاتانی دەرەوە دەژین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانتارێکی ئێران ئاشکرای دەکات کوڕ و کچی زیاتر لە پێنج هەزار بەرپرسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتانی دەرەوە دەژین.

هاجەر چنارانی، پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی (پەرلەمانی ئێران) لە دانیشتنی رۆژی سێشەممە پەرلەمان رایگەیاند؛ زیاتر پێنج هەزار و 400 کوڕ و کچی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دەژین.

چنارانی وتویەتی: ئەو بەرپرسانی ئێران کە کوڕ و کچەکانیان مافی مانەوەیان لە وڵاتانی بیانی هەیە دەبێت هاوشێوەی منداڵەکانیان وڵاتەکە جێبهێلن لەگەڵ منداڵەکانیان بژین.

ئەو پەرلەمانتارە داوای کرد یاسای رەتکردنەوەی بەرپرسانی خاوەن دو رەگەزنامە لە ئێران بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئەوەی هیچ بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بیر لە وەرگرتنی رەگەزنامەی وڵاتانی دیکە نەکاتەوە.

هاجەر چنارانی وتوشیەتی ناکرێت بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژایەتی ئەمریکا و کەنەدا و وڵاتانی دیکە بکەن و لە هەمان کاتیشدا هەڵگری رەگەزنامە و ناسنامەی ئەو وڵاتانە بیت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار