شاره‌زای یاسایی: عێراق مافی خۆیه‌تی له‌دژی ئێران به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌بێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عه‌لی ئه‌لته‌میمی شاره‌زای یاسایی له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و لادان له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له رێگه‌ی هاوڵاتی-یه‌وه چه‌ند خاڵێك ده‌خاته‌ڕوو كه عێراقی مافی چی هه‌یه له‌دژی ئێران بیگرێته‌به‌ر كه پێكهاتووه له...
1- میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له ماده‌كانی 1 و 2 و 3 دا هه‌ر جۆره پێشێلكردنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تان و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌كاروباره‌كانیان خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها مادده‌ی 39 و 24 و 34ی میساقه‌كه ده‌سه‌ڵات ده‌داته ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ سه‌پاندنی سزاكان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ده‌ستدرێژكار.
2- ئه‌م ماددانه رێگه‌یان دا په‌نابردنه به‌ر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ تۆماركردنی سكاڵا له دژی ئه‌م وڵاته ده‌ستدرێژكارانه، هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌توانێت وڵاتی ده‌ستدرێژكار بخاته ژێر به‌شی حه‌وته‌مه‌وه، به‌و پێیه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و ئه‌مه‌ش له‌به‌رده‌ستی عێراقدایه له‌گه‌ڵ كه‌وتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی قوربانییه‌كان.
3- ئه‌م تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و جینۆسایده‌ن به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ماده‌ی 6ی رێككه‌وتننامه‌ی رۆمی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها رێككه‌وتننامه‌ی جینۆسایدی ساڵی 1948.
4...له‌به‌رده‌م ئه‌م تاوانانه‌دا، عێراق مافی به‌رگری شه‌رعی هه‌یه به‌پێی مادده‌ی 51ی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها عێراق ده‌توانێت داوای هاوكاری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات به‌پێی مادده‌ی 27ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له نێوان عێراق و ئه‌مریكا بۆ ساڵی ٢٠٠٨، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییه.
5- ئه‌و سكاڵایه‌ی عێراق پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ده‌كات، پێویستی به داواكاریی پته‌و و به‌هێزه دوور له دیپلۆماسی و كوردستانیش به‌شێكه له‌عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌ك باقی پارێزگاكان هاووڵاتی عێراقین.