بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك گرژی ده‌خاته نێوان واشنتۆن و ریازه‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ئه‌مه‌ریكا، گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و ریاز زیاتر ده‌كات.
عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند: كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی له ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌می ئۆپیك پڵه‌سه‌وه نییه، به‌ڵكو توانای كه‌می پاڵاوتنی ئه‌مریكا له پشت به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچوونه‌كانه.
ئه‌لجوبه‌یر له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاند: "نه‌وت چه‌ك نییه، ئێمه وه‌ك كاڵایه‌ك سه‌یری نه‌وت ده‌كه‌ین و سه‌یری ھه‌موو ئه‌مانه ده‌كه‌ین گرنگن بۆ ئابووری جیھانی كه پشكێكی زۆرمان تیایدا ھه‌یه وه‌ك سعودیه".
ھه‌روه‌ھا وتیشی: بیست ساڵه ئه‌مه‌ریكا پاڵاوگه‌ی نوێی دروستنه‌كردووه و كه‌می پاڵاوگه وای كردووه نرخه‌كان به‌رزبێته‌وه نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌می ئۆپێك پڵه‌س.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا نرخی به‌نزینی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌و ئه‌وه‌ش به‌ھۆی زۆری خواست و توندی پێداویستییه‌كانی پاڵاوتنی جیهانی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له مانگی حوزه‌یران گه‌یشته لوتكه، ده‌ستی به دابه‌زین كردووه.