لیژنەی ئاسایش و بەرگری: پرۆژە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ بەم زوانە دەنگی لەسەردەدرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ئاشکرایکرد کە شەش پرۆژەیاسا لە رۆژانی داهاتوودا لە کارنامەی کۆبوونەوەکان دەخرێتە روو و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت .
"خالد عوبێدی" سەرۆكی لیژنەكە بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، "لیژنەكە چەند پرۆژە یاسایەكی هەیە، لەنێویاندا یاسای خزمەتی ناچاری، كە لە لیژنەكەدا خوێندنەوەی بۆ كراوە و پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی كراوە،بۆ خستنە بەرنامەی کارەوە .
عوبێدی راشیگەیاند " یاسای ئاسایش و زانیاری یەكێكە لە یاسا گرنگەكان،كە سەرەتادا لەناو لیژنەكەدا دەخوێندرێتەوە بۆ ئەوەی پێشكەشی سەرۆكایەتی بكرێت ، ھەروەھا ئێمە یاسای هەواڵگریمان هەیە و یاسای ئاسایشی نیشتمانی و هەمواركردنەوەی خزمەتگوزاری سەربازی و یاسای خانەنشینی لەگەڵی.
وتیشی"لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە چەند رۆژی داهاتوودا میوانداری لیژنەی باڵای كۆنتڕۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان دەكات بۆ تاوتوێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و زانینی رێكارەكانیان و پێداویستییەكانیان.
پێشتر فەرماندەیی هێزە زەمینییەکان ڕایگەیاندبوو کە 80%ی ناوچەکانی بەغدا لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پۆلیسدان، و لەکاتێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە هەفتەی داهاتوو وەجبەیەکی نوێی چەک دەگاتە دەستمان، بەڵام ڕایگەیاندبوو کە یاسای زۆرەملێی سەربازی دەبێتە گۆڕانکاری لە ئامادەکاری و تواناکانی سوپای عێراق.