ئه‌مڕۆ ساڵی نوێی خوێندن لە عێراق دەستی پێ کرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لە عێراق دەستی پێ کرد و و زیاتر لە ١٢ میلۆن قوتابی قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی، ھەروەھا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار قوتابی قۆناغی سەرەتایی روویان لە ناوەندەکانی خوێندن کرد.

 وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، زیاتر لە ١٢ میلۆن قوتابی قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی، ھەروەھا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار قوتابی قۆناغی سەرەتایی روویان لە ناوەندەکانی خوێندن کردووە.

وەزارەتی پەروەردە داوایشی لە کۆمەڵگای عێراق و سەرجەم دامەزراوەکان، ھەروەھا دایک و باوکانی قوتابییان کرد کە رۆڵی نیشتمانیی خۆیان بگێڕن و ھاوکاربن لەگەڵ وەزارەتی پەروەدە لە رەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی و رێکخستنی دەوامی قوتابییان لە قوتابخانە و پاراستنی پێگەی مامۆستایان.

پێشتر وەزیری پەروەدەی عێراق، عەلی دلێمی رایگەیاندبوو کە رۆژی چوارشەممە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ساڵی نوێی خوێندن دەست پێ دەکات.

عەلی دلێمی ھەروەھا داوای لە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان و سەرجەم دەستەکانی پەروەردە و فێرکردن کردبوو، کەرنەڤاڵێکی پەروەردەیی ساز بکەن کە تیایدا پێشوازی لە قوتابییان بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار