عێراق زیاترین کاڵای لە تورکیاوە هاوردە کردوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تورکیا لە نۆ مانگدا بە بەهای زیاتر لە 17 ملیار دۆلار کاڵای هەناردەی وڵاتانی دراوسێی کردوە و لەناویشیاندا عێراق گەورەترین پشکی بەرکەوتوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی میدیا فەرمییەکانی تورکیا بڵاویانکردوەتەوە؛ لە نۆ مانگی ئەمساڵدا تورکیا بە بەهای 17 ملیار و 432 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی وڵاتانی دراوسێ کردوە.

عێراق لە نۆ مانگەدا گەورەترین هاوردەکاری کاڵای تورکیا بوە و بە بەهای حەوت ملیار و 507 ملیۆن دۆلار کاڵای هاوردەکردوە.

کاڵای هاوردەکراوی تورکیا بۆ وڵاتانی دراوسێ، بەراورد بە ساڵی رابردو بە رێژەیەکی بەرچاو زیادبوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار